لە راگەیەندراوێکی یەپەگەدا کە ئاماژە بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەک دەکات، ئاشکرای دەکات ١١ چەکداری گرووپە ئیسلامیەکانی سەربە داعش کوژراون.
لەو راگەیەنداراوەدا هاتووە" «ڕۆژی ٢ی كانوونی یه‌كه‌م\١١ی سه‌رماوه‌ز یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گوندی دێرمشمش-ی شاری عه‌فرین دژی ده‌ورییه‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی [جه‌یشی ئیسلام] چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ چه‌ته كوژران و ٣ی دیكه‌شیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان تێكشكێنرا".
راگەیەندارەکە ئاشکرای دەکات "له هه‌مان كاتدا یه‌كینه‌یه‌كمان له ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس دژی ئۆتۆمبێلێك له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی گرووپی ئه‌حراری شام چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. هه‌روه‌ها ٦ چه‌ته كوژران و ٨ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون".
له ئه‌نجامی هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌دا ١١ چه‌ته كوژران و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢ ئۆتۆمبێلیش تێك‌شكێنران.»