بەرەسمی مۆدریچ بووە براوەی تۆپی زێرینی ٢٠١٨



لۆکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی باڵۆن دۆری ساڵی ٢٠١٨ بباتەوە،
مۆدریچ توانی پێش هەریەکە لە رۆناڵدۆ و گریزمان و مباپی و میسی بکەوێت و خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت.
لە پلەی دووەم و سێیەمیش رۆناڵدۆ و گریزمان هاتن.
دوای بردنەوەی خەڵاتەکەش سوپاسی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی کرواتیای کردو رایگەیاند ئەمە خەونی من بووە کە بەدەستم هێناوە، ساڵی ٢٠١٨ ساڵێکی سەرسوڕهێنەر بووە بە نسبەت منەوەو تێیدا خەونەکانم هاتۆتە دی.



AM:12:43:04/12/2018