پزیشکان مانگرتن ڕادەگەیەنن

ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان لقی سلێمانی ڕایانگەیاند وەک کاردانەوەیەک بۆ ڕووداوی تەقەکردن لە پزیشکێک سەرجەم نۆرینگە تایبەتەکان بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر دادەخەن.

لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکاندا هاتووە کە لە ماوەی ڕابردوو چەندجارێک کاری نەشیاو بەرامبەر چەند پزیشکێکی تر  ئەنجامدراوە و ترسی ئەوەیان هەیە ڕووداوی هاوشێوە دوبارە ببێتەوە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات 4:30 دەقیقە لەشەقامی ئۆرزدی لەشاری سلێمانی و لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە د.كەمال ئەحمەد سەعید كراو دوو گوللەی پێوەنراوە ​



AM:09:16:04/12/2018