لە سلێمانی پزیشک و خوێندکاران خۆپیشاندان دەکەن

بەرامبەر ئەو هێرشەی تەقەکردنەی کرایە سەر پزیشكێکی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ پزیشکانی ئەو شارەو خوێندکارانی زانکۆ خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
د. تەها محوی سەرۆکی سەندیکای پزیشکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر بایکۆتی دەوام دەکەین و ناچینە سەر کار".
هەروەها داوای لە لایەنە ئەمنییەکان کرد کە گیانی دکتۆرەکان بپارێزن و تەقەکەری د. کەمال ئەحمەد بەزووترین کات بدۆزنەوە.   

لەو گردبوونەوەو خۆپیشاندانە خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ داوایان لە دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس كرد كە سەروماڵی مامۆستایان مامۆستایان بپارێزن و رێگری لەوكارە تیرۆریستیانە بگیریت كە دەكریتە سەر مامۆستایانی زانكو پزیشكان.



AM:11:20:04/12/2018