د.فواد حسێن: سوپاسی خەڵکی بەسرەو میوانداریە باشەکەیان دەکەم

دوای  ئەوەی د. فواد حسێن وەزیری دارایی سەردانی شاری بەسرەی کردو خۆپیشاندەران چوونە نێو هۆتێلەکەی و دواتر کەژاوەی ئۆتمبیلەکانیان بەردباران کرد، ئەو دەڵێت" سوپاسی خەڵکی بەسرەو پێشوازی گەرمی ئەوان و حکومەتی خۆجیی ئەو شارە دەکەم".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر لە ئەکاونتی خۆی، د. فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە" سوپاسی خەڵکی بەسرەو پێشوازی گەرمی ئەوان و حکومەتی خۆجیی ئەو شارە دەکەم".

هەروەها نووسیوویەتی " سەردانەکەمان بەسوود بوو، لەگەڵ هاورێکانم لە حکومەت کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بەسرەو خەڵکەکە بەڕێزەکەی".

دوێنێ د. فواد حسێن بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەسرە، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە چوونە نێو ئەو هۆتێلەی تیایدا مابووەو دواتریش لەکاتی دەرچوونی لە هۆتێلەکە کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانیان بەر بەرددا".



AM:11:41:04/12/2018