ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دابەزینی نرخی بەنزین لەسەر کوالیتییەکەی کەوتووە.
رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز‌و كانزاكان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتووە: ده‌ركردنی بڕیاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێبینیمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه، چونكه ئاشكرایه به هه‌رزانكردنی نرخه‌كه‌ی كوالێتییه‌كه‌شی خراپده‌بێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین كاتێك گرنگه كهكوالێتییهكهی به‌باشی بمێنێته‌وه نه‌ك نرخ و كوالێتی به‌یه‌كه‌وه دابه‌زێنرێت.
جەختیشدەکاتەوە به‌م بڕیاره ته‌نها هاووڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه دابه‌زینی نرخی به‌نزین له لیترێكدا 25 دینار بۆ هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام خراپی به‌نزینه‌كه ره‌نگه ببێته هۆی خراپبوونی ئۆتۆمبێل و به‌وه‌ش شۆفێران پاره‌یه‌كی زیاتر زه‌ره‌رده‌كه‌ن.