ڤیدیۆ.. ماچی خانمە هونەرمەندێکی ناسراو هەرا دەنێتەوە

ماچێکی خانمە ئەستێرە و گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی، ئەلیسا لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان هەرایەکی گەورە دەنێتەوە.

ئەلیسا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە، هادی حەجار ماچ دەکات، ئەم ڤیدیۆیە هەرایەکی گەورەی ناوەتەوەو فانەکانی ئەو هونەمەندە ناسراوە چەندان کۆمێنتی جیاجیان نووسیووە.

ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەکاتی سەردانی کردنی ئەلیسادایە بۆ وڵاتی میسر چاوی بە هاوڕێی و ڕێکخەری ئاهەنگ و کارەکانی" هادی حەجازکەوتووە و بەدەم گۆرانی وتنەوە ماچی دەکات.

ئیلیسا لەپاڵ ڤیدیۆکەدا سوپاسی هاوڕێی خۆشەویستی هادی و هاوسەرەکەی سالی دەکات کە هاوکاریانکردوە لە ڕێکخستنی کارە و ئاهەنگەکانیدا.

ئێلیسا لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریا-یە، بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.


 



PM:08:34:04/12/2018