سپی زانیاری گرنگ لەسەر هۆکاری تەقەکردن لە پزیشکەکەی سلێمانی بلآودەکاتەوە

ئەمڕۆ سپی پێش هەموو میدیاکان و دواتر پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقەکردن لە د. کەمال ئەحمەدی بلآوکردەوە، سپی لەسەر هۆکاری ئەو تەقەکردنە زانیاری زیاتر بلآودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد لە نۆرینگەکەیدا لە شەقامی ئۆرزدیباکی سلێمانی کرد نەخۆشی د. کەمال ئەحمەد بووە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تۆمەتەبارەکە پێشتر نەشتەرگەری لەلایەن د. کەمال ئەحمەدەوە بۆ کراوەو دوای نەشتەرگەریەکە تووشی " مضاعفات " بووەو، ئەمەش هاندەربووە بۆ ئەو تۆمەتبارە تا تەقە لە پزیشکەکەی بکات.


رۆژی ٣ی کانوونی یەکەم لە شەقامی ئۆرزدیباک، لەلایەن کەسێکەوە د. کەمال محەمەد پزیشکی " جراحیە " دەدرێتە بەر فیشەک و بەسەختی بریندار دەکرێت، دواتر دەگەیەنەرێتە نەخۆشخانەو ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە. هێزە ئەمنیەکان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن کە تەمەنی ٣٦ ساڵە و دانیشتووی دەرەوەی شاری سلێمانییە و بۆ تەقەکردن لە دکتۆر کەمال ئەحمەد هاتووەتە سلێمانی.

PM:08:30:05/12/2018