ئه‌و كه‌سه‌ی به تاوانی كوشتنی كاوه گه‌رمیانی له زیندانه، ویستراوه به یاسای لێبوردنی گشتی حوكمه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی یاساكه، لێبوردن ئه‌و ناگرێته‌وه.
له‌ماوه‌كانی رابردودا و پاش ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی، ویستراوه حوكمی سه‌ر تاوانباری دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی، كه ناوی " توانا خه‌لیف"هیه، كه‌مبكرێته‌وه به پشت به‌ستن به یاساكه، كه تاوانباره‌كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكم دراوه.
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كه، له یاسای لێبوردنی گشتی دا هاتوه لێبوردنه‌كه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه رۆژنامه‌نوس و مامۆستای ئاینییان تیرۆر كردوه، هه‌ربۆیه لێبوردنهكهش ئه‌و تاوانباره‌ی نه‌گرتوه‌ته‌وه.
پێشتریش كه‌سوكاری كاوه‌گه‌رمیانی، ئاشكرایان كردبو كه بكوژی كوڕه‌كه‌یان له زیندان دا مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و شاهانه دژێت.
هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ شیرین ئه‌مین، خێزانی كاوه گه‌رمیانی، له‌وته‌یه‌كدا له ساڵیادی تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، رایگه‌یاند كه‌وا زانیاریان هه‌یه بكوژی كاوه گه‌رمیانی، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ئازادكراوه، پاشان گه‌ڕێنراوه‌ته به‌ندیخانه.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌دواداچون بۆ ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت وایه و به نایاساییكراوه، ئه‌وا به‌رپرسان ده‌ده‌نه دادگا.
توانا حسین خه‌لیفه، كه تاوانبار كرا له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك گه‌رمیان به كوشتنی رۆژنامه‌نوس كاوه‌گه‌رمیانی، پێشتر كارمه‌ندی ئاسایش بوه.