لەنێو یەکە سەربازیەکاندا کار بۆ ئەوە دەکرێت کار بۆ گەڕانەوەی سەربازی زۆرە ملێ لە عێراق بکرێت و لەو بارەیەشەوە کاری بەپەلەی بۆ دەکرێت، لەنوێترین هەنگاودا عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی سوپای عێراق كردووه و داوای لێ كردوون زانیاری له باره‌ی یه‌كه‌كانیان به وه‌زاره‌تی به‌رگری بده‌ن.
له ده‌قه نووسراوه‌كه له 23ی مانگی رابردوو واژوو كراوه و هاتووه، "تكایه خشته و ژماره‌ی پله‌كان و پۆسته خاڵییه‌كانمان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی بێكار دابنرێن و ده‌ست به خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ بكرێت بۆ سوودبینین له گه‌نجان". داواش كراوه له ماوه‌ی 24 سه‌عات وه‌ڵامی نووسراوه‌كه بدرێته‌وه.
مانگی رابردوو نایف شه‌مه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ته‌ناهی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران پڕۆژه یاسایه‌كیان به په‌رله‌مان داوه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ كه به "نیزامی، ئیلزامی"یش ده‌ناسرێت.
ئەو هەنگاوانە لە کاتێکدایە کەزانیارییە رۆژنامەگەریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولەمهدیش لەگەڵ ئەو بیرۆکەدایە.
سوپای عێراق له ساڵی 1921 دامه‌زراوه و تا سالێ ٢٠٠٣ و روخانی رژێمی دیکتاتۆری خزمەتی سەربازی بەو شێوەیە بەردەوام بووە، دوای سووپای عێراق و هێزە چەکدارەکان کرایە ئارەزوومەندانە.