سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند کۆمەڵی ئیسلامیی دەیەوێت بەشداربێت لە کابینەی نۆیەمدا بۆیە مامەڵە دەکات و چاوەڕێیە بزانێ چی بەردەکەوێت.
خەلیل ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وتی "لەو کاتەوەی بارەگاکانمان سوتێنران لەبەر ئۆپۆزسیۆن بوونمان قوربانیماندا و چه‌ندین برای باش و دڵسۆزمان شه‌هیدكران كه ده‌بوو له‌بری ئه‌وه‌ی گوله‌یان پێوه‌بنرێت گوڵبارانیان بكردنایه، چونكه ئه‌وان خه‌می خه‌ڵك و خزمه‌تی هاوڵاتیان له‌ناخیاندا بوو".
سەبارەت بە ئۆپۆزیۆنیش وتی "ئه‌مجاره‌ش یه‌كه‌مین كه‌س بووین بریاری ئۆپۆزیسیۆن بوونمان داوه و نه‌چووینه‌ته مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌لات بۆ پۆست و پله".
سەبارەت بە بۆچوونی کۆمەڵی ئیسلامیش، وتەبێژەکەی یەکگرتوو وتی "برایانی كۆمه‌ڵ پێیان باشه و حه‌ز ده‌كه‌ن به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن هه‌ربۆیه كه‌وتوونه‌ته مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات تاكو بزانن چیان پێ ده‌ده‌ن له حكومه‌ت".