وادەی دابەشکردنی پارەى کارمەندانى سەرسندوقى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق راگەیەندرا

بڕیارە هەفتەى داهاتوو پارەى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدانى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق دابەشبکرێت.

لە نوسراویکدا کە لەلایەن نوسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاوکراوەتەوەو وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا لیستى ناوى  سەرجەم ئەو بانکانەى تێدایە، کە پارەى کارمەندانى سەرسندوقى دەنگدانى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراقی لێ دابەش دەکرێت.

بەپێی نوسراوەکە، بڕیارە لەهەفتەى داهاتووەوە لە ڕێگای ئەو بانکانەی دەستنیشانکراون بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، دەست بکرێت بەدابەشکردنى پارەى کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەکانی عێراق.


PM:03:12:07/12/2018