بەم چارەسەر سرووشتیانە کۆتای بە پرخە پرخ بهێنە


 زۆربەی خەڵکی تووشی پرخە پرخ دەبن بەتایبەتی زۆربەی ئەوانەی کە پرخە لێدەدەن ئەوانەن  کە بەرەو تەمەن دەڕۆن ، هەروەها چەند حاڵتێکی دیکەش هەن  ئەوانیش، هەستیاری، تووش بوون بەسەرما، ووشکی ئاوو هەوا.ئەم حاڵەتە لەکاتی خەوتندا درووست دەبێت بەجۆرێک لەکاتی هەناسەوەرگرتن وهەناسە دانەوەدا لە گەروەوە لەرەیەک درووست دەبێت ئەمەش پێی دەووترێت پرخە پرخ، هەر بەتەنها لە ئەمریکا نزیکەی ۹۰ ملیۆن خەڵکی ئەم حاڵەتەیان هەیە.
 خۆشحاڵانە پسپۆڕان باسیان لەچەند چارەسەرێکی سرووشتی کردووە کە ئەگەر بێتوو بەکار بهێنرێت ڕەنگە ڕزگارت بێت لەم حاڵەتە نەخواستراوە.

ـ نەعنا:  نەعنا لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنە بۆیە یارمەتی پرۆسەی هەناسەدان ئەدات، بەتایبەت ئەوکەسانەی کە بەهۆی تووشبوون بە سەرماو ، ووشکی ئاو هەواو ، هەستیارییەوە تووشی ئەم حاڵتە دەبن، دەتوانی یەک بۆ دوو قەترە ڕۆنی نەعنا بکەیتە پەرداخێک ئاوەوەو ڕایبدەی بەناو دەمتدا ڕۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاکو باش دەبیت.

ـ ڕۆنی زەیتوون: یەکێکە لە بەهێزترین دژە هەوکردنەکانی پیری، بۆیە چارەسەرێکی سرووشتی و باشیشە دژی پرخە پرخە، دەتوانی پێش نوستن کەمێک لەم ڕۆنە بخوێت.

ـ زەردەچەوە: زەردە چەوە دژە بەکتریا و هەوکردنە ئەمەش وادەکات یارمەتی ئاسانی هەناسەدان بدات ، دەتوانی دووکەوچکی چا زەردچەوە لەگەڵ کوپێک شیردا تێکەڵ بکەیت و بیخۆیتەوە بۆ ڕزگاربوون لە پرخە پرخ.

ـ سیر: باشترین چارەسەرە بۆ کەسێک کە تووشی پرخە پرخ  بووبێ، لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنێکی زۆر بەهێزە، بەچەند ڕێگایەک دەتوانی بەکاری بهێنی ئەوانیش....

۱ـ دەتوانی بەکاڵی لەگەڵ ئاودا بیخۆی

۲ـ دەتوانی بیکەیتە ناو خواردنەوە بەگەرمی بیخۆی.

ـ هەنگوین: هەنگوین جگە لەوەی دژە هەوکردنە یارمەتی ئاسانی هەناسەدا دەدات هەروەها ئاوسانی گەرو ناهێڵێ، کەووچێک هەنگوین بکە ناو پەرداخێک ئاوی گەرمەوە پێش نووستن بیخۆ.

وە: هەـ ف

سەرچاو: www.naturalfoodseries.com




PM:03:52:07/12/2018