بەوێنە .. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لەگەڵ براکەی گیانیان لەدەستدا

هونەرمەندی کوردی دیاری بواری سینەما، ڕەحیمی زەبیحی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ براکەی کەیوان زەبیحی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی رۆهەژهەڵات بڵاویان کردەوە "ڕەحیمی زەبیحی دەرهێنەر و سینەماکار سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ٧ی کانونی یەکەم لە نێزەڕۆی بانە کە براکەی کەیوان زەبیحی لەگەڵدا بووە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و گڕیگرتووە، کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی هەردووکیان".

ناوبراو ساڵی ١٩٧١ لە شاری بانە لە دایکبووە، یەکێکە لە سینەماکارە دیارەکانی کورد، چەندین کورتە فلمی هەیە لەوانە، "هاوار"، "سەتەلایت"، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، "تیرۆریستێک دادەبەزێ"، "رۆژی دوایی"، "ئیسترێس"، "سەمای ڕەنگەکان"، "ژانی دابڕانی ئەبەدی"، فیلمی "وڵاتی ئەفسانە"، بەشیک لە بەرهەمەکانی لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیدا نمایشکراون و خەڵاتیان وەرگرتووە.




PM:10:03:07/12/2018