شاجوانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژێردرا

لە خولی ٦٨ەمینی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٨ فانیسا بونسی دی لی لیۆن بوو بە براوەی نازناوەكە.

فێستیڤاڵەكە لە دوورگەی هاینان لە چین بەڕێوەچوو، نیكۆلین بیچابا لیمسنۆكان لە تایلاند پلەی دووەمی بەدەست هێنا، بیلارۆس، ئۆگەندا و جامایكا پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان بەدەستهێنا لە لیستی پێنج جوانترینەكاندا.

ڕێكخەرانی پێشبڕكێكە لە ڕێگەی تویتەرەوە پیرۆزباییان لە براوەكان كرد و نوسیوویانە، "شاجوانێكی نوێمان هەیە و ئەم نازناوە دراوە بە فانیسا بۆنس دی لیون لە مەكسیك، پیرۆزە”.



PM:01:48:09/12/2018