ئەمڕۆ یەکشەممە، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سوودانى به‌هۆى كهوتنهخواروه و تێكشکانى هیلیکۆپتەرهكهیان لە ویلایەتی قەزاریف لە رۆژهەڵاتی سوودان، گیانیان له‌ده‌ست دا.
ماڵپه‌رى "سپۆتنیك"ى ڕووسی بڵاویكرده‌وه، فڕۆکەیەکى هیلیكۆپته‌ر کە حاکمی ویلایەتی قەزاریف "میرغه‌نی ساڵح" و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی دەگواستەوە، ئەمڕۆ کەوتەخوارەوە.
ئاژانسه‌كه به‌پشتبه‌ستن به ڕۆژنامه‌ى "شروق"ى سوودانى نووسیویه‌تى "فڕۆكه‌كه دواى ئه‌وه‌ى كه‌وته خواره‌وه و تێكشكا، گڕێ گرت، به‌ڵام چەند کەسێک توانیان لە رووداوەكه، رزگاریان ببێت".