ئەگەر تووشی هەوکردنی جومگەکان بووی لەماڵەوە بەم شێوەیە چارەسەری بکە


 زۆرێک لەخەڵکی بەهۆی  هەوکردنی جومگەکانیانەوە دەناڵێنن ئەمەش دروست دەبێت بەهۆی پێکان و دروست بوونی هەوکرن ، یاخود جومگەکان پەستانێکی زۆریان دەکەوێتە سەر لەئەنجامی ئەمەشدا شانەکان و شلەی لینجی جومگەکان لەناو دەچن.

چەند چارەسەرێکی سرووشتی هەن کەدەتوانی بەکاریان بهێنی  ئەوانیش....

ـ  ئۆمیگا۳ : ئەوخواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا۳ بەچارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێن لەبەرئەوەی دژی هەوکردنن ئەمەش لە خواردنی ماسی سەلەمۆن و تونادا دەست دەکەوێت.

ـ ئەوخواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم:  کەمی کالسیۆم هۆکارێکە بۆ پوکانەوەو لاوازی ئێسک، هەروەها ڕێژەی پێویستی کالسیۆمیش یارمەتی پتەوی و بەهێزی ئێسک دەدات بۆیە زۆر پێویستە ڕۆژانە ئەو خواردنانە بخورێت کە بڕی پێویست کالسیۆمیان تێدایە، زۆری ڕێژەی کالسیۆم لەخواردنەکانی وەک : بەرهەمی ئاژەڵی، برۆکلی، قرنابیت، دەست دەکەوێت.

ـ  زەردەچەوە: زاناکان لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە زەردە چەوە یارمەتی نەهێشتنی ئەو هەوکردنانە دەدات کەهۆکاری درووست بوونی ئازاری جومگەکانن.

ـ چای سەوز: چای سەوز بەچارەسەرێکی سرووشتی زۆر باش دادەنرێت لەبەرئەوەی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات ئازاری جومگەکان نەهێڵێ.

ـ مەلەکردن: چارەسەرێکی دیکە بۆ نەمانی هەوکردنی جومگەکان مەلەکردنە چونکە مەلەکردن یارمەتی جێگربوونی جومگەکانی ئەژنۆ و سمت دەدات.

ـ  زەنجەفیل:  زۆرێک لە لێکۆڵینەوە جیاوەزەکان ئەوەیان سەلماندووە کە  زەنجە فیل بۆ ژەمە خۆراکەکان  یارمەتی نەمانی هەوکردنی جومگە دەدات لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنەو دەبێتە هۆی بەهێز بوونی جومگە.

وە: هە ـف

سەرچاوە:  https://www.naturalfoodseries.com/




PM:07:48:09/12/2018