عەممار حەکیدم داوای پێکهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی

سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە لە ڕۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، داوای پێکهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا دەکات بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی کانونی یەکەم لە رۆژی جیهانی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی، عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك گەندەڵی پەتایەكی مەترسیدارو دیوێكی تری تیرۆر هەژمار کرد و، داواشی كرد هەموو رێگەیەك بگیرێتە بەر بۆ نەهێشتن و بنبڕکردنی گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشكرد، کە "گەندەڵی بەربەستە لەبەردەم گەشەسەندن و وەبەرهێنان، پێوستە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن یاسای توند دەربكەن بۆ رێگریكردن لە گەندەڵی".

عەممار حەکیم ئاشكراشێکرد، کە گەندەڵی لە عیراق بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و تێكدانی ئابووری، هەندێك كەس سودمەندبوون لە گەندەڵی لەسەر حسابی بەرژەوەندیی باڵای گەل.

سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە داواشی كردووە لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو "ئەركە گرنگە" ئەنجوومەنێكی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق پێكبهێنرێت.



PM:07:52:09/12/2018