ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە زەحمەت توانی براوە بێت


لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی گەری ١٥ی خولەکە، یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی هویسکا بباتەوەو سێ خاڵ بەدەست بهێنێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریەکەدا چەند جارێک رووبەڕووی مەترسیی بووەوەو نزیکبوو گۆڵی یەکسانبوونەوەی لێ بکرێت، بەڵام کۆرتوای گۆڵچی بەرپەرچی سەرجەم لێدانەکانی ئەم یانەیەی دایەوەو سێ خاڵی بە نرخی بە ریاڵ مەدرید بەخشی.
تاکە گۆڵەکەش بەیڵی وێڵزی لە خولەکی  ٨ی گێمی یەکەم تۆماری کرد.
ئێستا ژمارەی خاڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولەکە بووە ٢٦ خاڵ و لە پلەی چوارەم دێت.




PM:08:12:09/12/2018