لە قه‌زای نه‌هاوه‌ند-ی سەر بە پارێزگای هه‌مه‌دان له خۆرئاوای ئێران بومەلەرزەیەک روویدا.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە کاتژمێر 7:13 خوله‌كی ئەمشەو به كاتی تاران بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك لە قه‌زای نه‌هاوه‌ند-ی سەر بە پارێزگای هه‌مه‌دان له خۆرئاوای ئێران روویدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، گوڕی بوومهلهرزهکە 3.4 پلە بووە به پێوه‌ری ڕیخته‌ر، بەڵام هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە لەبارەی ئەوەی، کە ئایا زیانی هەبووە یاخود نا.
قه‌زای نه‌هاوه‌ند ده‌كه‌وێته باشووری خۆرئاوای پارێزگای هه‌مه‌دان و به‌پێی دوایین سه‌رژمێری ئاماری دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه 75 هه‌زار و 445 كه‌سه.