خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی كۆڵۆمبی شەكیرا، تۆمەتبارە بە نەدانی 14.5 ملیۆن یۆرۆی باجی مانەوە لە ئیسپانیا و بانهێشتی دادگا دەكرێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی میدیا جیهانیەكان، لەلایەن داواكاری گشتی ئیسپانیاوە ئاگاداركراوەتەوە، كە بە فەرمی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەكرێت، بەهۆی پێنەدانەكەی باجی مانەوە، كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011-2014 و بڕەكەی 14.5 ملیۆن یۆرۆیە.
بەڵام شەكیرا بە هەموو شێوەیەك ئەم تۆمەتە رەتدەكاتەوە، پارێزەرەكەشی دەڵێت "لەو ماوەیەدا شەكیرا لە ئیسپانیا نەماوەتەوە بەهۆی كارە هونەریەكانیەوە”.