باڵوێزی تورکیا ئامۆژگاری یەکێتی دەکات

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئامۆژگاری یەکێتی و "بەرپرسانی سلێمانی دەکات پارتی کرێکارانی کوردستان لە نێوان خۆیان و تورکیا دەربهێنن و ڕوونیشێ دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی دەرهێنانی پەکەکە لەو نێوەندەدا، ئێستا لە سلێمانی دەست کراوە بە داخستنی بارەگاکانی پەکەکە.

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، دەبێ بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە سلێمانی بەھۆی پەیوەندییان بە بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە دابخرێن و ”داوا دەکەین ئەو داخستنە بەشێوەیەکی دروست ئەنجام بدرێن".

ڕاشیگەیاندووە "لایەنە بەرپرسەکانی سلێمانی دەستیان بە ھەنگاوەکانی داخستنی بارەگاکانی سەر بە پەکەکە لە شارەکە کردووە و ئەگەر ئەو بارەگایانە بە تەواوی دابخرێن، ئەوا تورکیا رێگا بە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدا بە ئاسمانی تورکیادا بفڕن."

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە وڵاتەکەیان کێشەیان لەگەڵ هاوڵاتیانی سلێمانی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەرپرسانی شارەکەوە هەیە کە ڕێگە بە چالاکییەکانی پەکەکە دەدەن لە شارەکەیان.



PM:03:03:10/12/2018