رۆناڵدۆ داوایەکی سەیر لە میسی دەکات



رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، داوایەکی سەیر لە میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە رکابەری دەکات و پێی دەڵێت پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیاوە بکە.
لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە، رۆناڵدۆ دەڵێت" من پەیوەندیم بە خولی ئیتاڵیاوە کردو ئەو بەرەنگارییەم تاقیکردەوە، هیوادارم میسی بتوانێت ئەوە بکات و پەیوەندی بە خولی ئیتالیاوە بکات.
پاشان ستایشی یانەی یۆڤانتۆس دەکات و رایدەگەیەنێت لێرە ئەم یانەیە وەکو خێزانێک وایە ، بە شێوەیەکە کە هیچ یانەیەکی تر وەکو ئەمان نیە، هیچ یاریزانێک خۆی بە گەورە نازانێت و هەمووی وەکوو یەک سەیر دەکرێت.

رەتیشی دەکاتەوە یانەکەی پێویستی بە کڕینی ئیسکۆ و مارسێلۆ بێت  ودەڵێت یانەی یۆڤانتۆس یانەیەکە دەزانێت چۆن یاریزان دەکڕێت.


PM:05:53:10/12/2018