ساڵی ئایندە چی ڕوودەدا؟

ناوەندی سراتفۆری ئەمریکی کە ناوەندێکی نزیک دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەیە پێشبینییەكانی خۆی بۆ ساڵی 2019 خستووەتەڕوو كە بەشێكی تایبەتە بە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
بە گوێرەی ئەو پێشبینیانە  ئێران لە یەك ساڵی داهاتوودا  چالاكییەكانی خۆی "بۆ تۆقاندنی كەشتییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە كەنداو" زیاتر دەكات، مووشەكی باڵستیك تاقی دەكاتەوە یان دەست بە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكاتەوە، هێرشی سایبەری و چالاكی نهێنی دەكات و هێزە وەكیلەكانی لەناوچەكە بەكاردەهێنێ بۆ لێدانی ئەمریكا، ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو.
هەر سەبارەت بە دۆخی ئێران 
پێشبینی دەكات ئەم ناڕەزایەتییە جەماوەرییە کە هەیە دەستی موحافزكارەكان لە بەرامبەر كابینەی میانڕەوی ئێران بەهێزتر بكات.


 راپۆرتەكە پێشبینی دەكات  کە بەرەنگاربوونەوەیەكی بێدەنگ لە ناو خێزانی شاهانە درێژەی هەبێت ، لە كاتێكدا هەندێك لە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی ریازیش پشتگیری سەربازی و وەبەرهێنانی خۆیان لە سعوودیە كەمدەكەنەوە، هەرچەند ئەستەمە پەیوەندییە گرنگەكان گۆڕانیان بەسەردا بێ.

ناوەندی (ستراتفۆر) كە بارەگای سەرەكی لە تێكساسە، پێیوایە لەم قۆناغەدا "پێنج زلهێزەكە (واتە توركیا، رووسیا، ئێران، ئەمریكا و ئیسرائیل) لەسەر نفووز و چاودێری خۆیان (لە سووریای داهاتوودا) ململانێ دەكەن".

بەگوێرەی راپۆرتەكە رووداوی سەربازی لە نێوان هێزەكانی ئەمریكا و رووسیاش ئەگەرێكی دوور نییە، بە هۆی ئەوەی ململانێکانیان لە سوریا بگاتە لوتکە.

هەروەها بە دووری نازانێ لە ساڵی 2019دا ئەگەر شەڕی نێوان دەوڵەتان لە سووریا لە هەمووكاتێك زیاتر بێ، هەرچەندە هەموو وڵاتەكان هەوڵدەدەن خۆیان لەو ئەگەرە بەدوور بگرن.

ستارتفۆر سەبارەت بە تورکیا و دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە پێشبینی دەکات مەترسییەكانی گوشاری ئابووریی واشنتن و بەرزكردنەوەی وەبەرهێنانی بیانی، ئەنقەرە ناچار دەكات پەیوەندییە سەقامگیرە ئابوورییەكانی لەگەڵ ئەوروپادا بپارێزێ. بەڵام لە پاڵ ئەو خەمە نێوخۆییە، ئەنقەرە هەوڵی جڵەوكردنی بزووتنەوەی ئۆتۆنۆمیخوازی كوردی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیمراتورییەتی عوسمانی دەدات"، واتە توركیا و سووریا و عێراق.


PM:07:12:10/12/2018