ناوی جێگری نوێی سەرۆک کۆمار ئاشکرا بوو

نورى مالیکى ئاشکرایکرد کە ئەو دەبێتە جێگری سەرۆک کۆمار و بابەتەکە یەکلایی کراوەتەوە.

سەرۆکى ئیئتیلافى دەوڵەتى یاسا نورى مالیکى ڕایگەیاند وەرگرتنى پۆستى جێگرى یەکەمى سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەوەوە کێشەى لەسەر نییە و  بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماریش هیچ لارییەکى نییە، بەڵام کێشەکە لەلای سونەکانە کە هێشتا بۆ دیاریکردنی کاندیدێک رێکنەکەوتوون.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەشڵێت "وەک بیستومە سوننەکان سەلیم جبورى کاندید دەکەن، ئەگەر ئەو بڕیاریاندا ئەوە ناوەکان پێشکەش بە ئەنجومەنى نوێنەران دەکرێت و دەنگدانى لەسەر دەکرێت".

لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا پەڕلەمانى عێراق بەزۆرینەى دەنگ بەرهەم ئەحمەد ساڵحى وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دیاریکرد.


PM:07:51:10/12/2018