پاریزگاری سنە لەسەر کوشتنی زەبیحی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

پاڕیزگاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەسەردانێک لە سلێمانی یە رایدەگەیەنێت" کوشتنی رەحیم زەبیحی و براکەیە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی یەوە بووە".

بەهمەن مراد نیا، پارێزگاری سنە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر کوشتنی زەبیحی و براکەی وتی "، بكوژی ڕەحیم زەبیحی و براكەی دەستگیركراوە، كە خەڵكی بانە و كوردستانیش نی یە".

پارێزگاری سنە کە ١٠ کانونی یەکەم لەگەڵ وەفدێکدا سەردانی سلێمانی کردووەو لەو کۆنگرەیەدا وتیشی " دەستگیركراوەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەهۆی كێشەی نێوانیانەوە كوشتوونی".

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) لە سەر رێگای گوندی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەر و سینەماکاری بەناوبانگی کورد لەگەڵ کەیوانی برایدا بەهۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیانلەدەستدا.



PM:08:14:10/12/2018