دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە سەرلەنوی دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە.
 
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ پەیجی تایبەتی (پۆلیسی ناوخۆ) باس لەوە دەكات، بۆشایی لە فەرمانگە‌و بنكە ئەمنییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا دروستبووە‌و ئەوەیش یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی تاوان‌و كوشتن.

محەمەد شێخ وەهاب، رونیدەكاتەوە، بڕیاروایە ساڵی داهاتوو دامەزراندن لە ریزی هێزە ئەمنییەكان‌و پۆلیسدا دەستپێبكاتەوە بۆ سەرجەم سنورەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی راپەڕین‌و گەرمیان.

بڕیاردەرەكەی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش، باسی لە كەمبونەوەی میلاكات كرد لە بنكەكانی پۆلیس‌و ئاسایش، كە تەنانە لە جێدانانیش ناكرێت بۆ ئەو كارمەندانەی وازیانهێناوە بۆ ئەوەی كەسانی تر لە جێگەكانیان دابنرێن.

ئەوا لە  کاتێکدایە بەدەیان هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ ئیشن، یان لەکەرتی تایبەت کاردەکەن بەدوور لە تایبەتمەندی شەهادەو پسپۆریان.



PM:10:50:10/12/2018