هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند" موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ئه‌مساڵی هه‌ر چوار فه‌رمانگه ئیتیحادییه‌كانی هه‌رێم له‌به‌غداوه نێردراوه و هیچ پاساوێكێش نییه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه دوابخرێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌توه رایگه‌یاندوه كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سێ موچه‌یه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ئه‌مساڵی هه‌ر چوار فه‌رمانگه ئیتحادییهكهی هه‌رێم كه كه به‌پێی زانیارییه‌كان له‌به‌غداوه نێردراوه، دابه‌ش بكات.
ناوبراو ئەوە دەخاتەروو (ره‌گه‌زنامه، نشینگه، پاسپۆرت، كارتی زانیاری)هێشتا موچەی دو مانگی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە و جگە لەو دو موچەیە دوا موچەش كه وه‌ریان گرتوه موچه‌ی مانگی نۆیه.
دەشڵێت”هەڵبەتە ئەزانین کە بەهۆی میلاکاتێکی زۆرەوە دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم خۆشی بەشێکی ئەو موچەیە تەمویل بکات بەڵام لەو حاڵەتەشدا بەئاسانی دەتوانن لانیکەم موچەی دو مانگیان بۆ خه‌رج بکەن.”
باس لەوەش دەکات”لە چوار ساڵی رابردودا هەوڵی زۆرماندا ئەو بارگرانییە لەسەر شانی حکومەتی هەرێم هەڵبگرین و وەک پاسەوانی سنور راستەوخۆ موچەی ئەو فەرمانگانە بخەینەوە سەر بەغداد، بەداخەوە لە هەرێمەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو فەرمانگانە بەنەفەسێکی حزبی پشتیوانی ئەو داواکارییەی ئێمە نەبون، وەک ئەندامی لیژنەی دارایی ئێستا جدی تر کار بۆ ئەو پڕۆژەیە دەکەین.”
له‌كۆتاییشدا وتویه‌تی”دەبێت حکومەتی هەرێم بزانێت کە کارێکی لەو شیوەیە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم و فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانەی تێدایە، لەلایەکەوە ئەو فەرمانبەرانە وەک هێزەکانی پاسەوانی سنور موچەکانیان دواناکەوێت و لەلایەکی ترەوە بە چارەسەری زیادەی میلاکات ناچار نابن مانگانە تەمویلی ئەو کورتهێنانە بکەن کە لە تەخصیصاتی فەرمانگە ئیتیحادیەکاندا هەیە، لەسەر ئەو ئەساسە هیوادارم هاوکارمان بن کە موچەکانیان بخەینە سەر وەزارەتی ناوخۆی بەغداد.”