پسپۆری بواری کەشناسی عێراق، سادق عەتیە پێشبینی دەکات لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی سەرما کە پلەی گەرما نزیک دەکاتەوە لە سفر پلە هەندێک ناوچەی باکور ( هەرێمی کوردستان )و رۆژئاوای عێراق بگرێتەوە.
سادق عەتیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" لە رۆژی هەینی یەوە پلەکانی گەرما دەدابەزێت بەتایبەتی لە باکور و باکوری رۆژئاوا، هەروەها لەبەغداو شارەکانی ناوەڕاستیش پلەی گەرما نزمدەبێتەوە".
ئەو شارەزایە ئەوەدەخاتەروو لە شارەکانی باشووری عێراق لە نێوایاندا شاری بەسرە رۆژی هەینی و شەممە ساردترین دەبێت، ئەم شەپۆلەش تا ناوەراستی هەفتە بەردەوام دەبێت.