هونەرمەندکی زۆر بەناوبانگ خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بردەوە

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤەوە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی لاوان بۆ مافی مرۆڤ، خەڵاتی مافی مرۆڤی بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە مەراسیمێکدا کە لە ویلایەتی لۆس ئەنجلوس بە "داریوش ئیقبالی" هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فارس بەخشرا.

داریوش ئیقبالی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی هەواڵەکەی باوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤی پێبەخشراوە.

جێی ئاماژەیە  خەڵاتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەبەرامبەر ئەو داکۆییی و پشتگیرییانەوە دراوەتە داریوش کە لە ماوەی رابردوودا لە ڕێگەی بەرهەمە هونەرییەکانی و وتارەکەیاندا پێشکەشی کردووە.
 
داریوش ئیقبالی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی ئیڕانییەو، خەڵکی شاری میانە یەو لە خێزانێکی ئازەریی لەساڵی ١٩٥١ لە تارانی پایتەختیی ئێران لە دایکبووە، زیاتر لە ٣٠ ئەلبوومی گۆرانی هەیە . لە ئێستا لەویلایەت لۆس ئەنجلوس لە ئەمریکا دەژی، جگە لە گۆرانیی و میوزیک، وەک چالاکی کۆمەڵایەتی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی قازانج نەویستی "آینە"، کاردەکات.


PM:03:59:11/12/2018