گۆڤاری تایمی ئەمریکا کەسایەتی ساڵی ٢٠١٨ی دیاریکرد و ئەمساڵ خەڵاتەکەی بەخشییە چەند ڕۆژنامەنووسێک.
ئەو گۆڤارە کە ساڵانە خەڵاتی کەسایەتی ساڵ دەبەخشێت بۆ ئەمساڵهەریەکە لە جەمال خاشقچی و ماربا ڕێسا ڕۆژنامەنووسی فلیپینی و هەردوو ڕۆژنامەنووسی بۆرمی والۆن وکیا و سوری ئاو، کە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز کاریان دەکرد و لە ئێستا زیندانیکراون و هەروەها خەڵاتی بەخشیوەتە سەرنووسەرانی ڕۆژنامەی کاپیتاڵ گازێت کە لە ڕۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا پێنج کەس لە دەستەی نووسەرانی کوژران.
گۆڤارەکە چوار بەرگی گۆڤارەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە هەر یەکێکیاندا چەند ڕۆژنامەنوسێکی دیاریکردووە بە پاسەوان و بەرگیرکارانی ڕاستی ناوی بردوون.