حیکمەت دیپ پەرلەمانتاری حزبی (لبنان القوي) لەسەر گۆرانییە نوێکەی هەڕەشە لە ڕاغب عەلامە دەکات و دەڵێت پێویستە سەر ببڕدرێت.
حیکمەت دیپ ڕایگەیاند کە ئەم گۆرانییە ناوی وڵات دەشێوێنێت و بەرەو گەندەڵکاریی دەبات، دەشڵێت پێویستە عەلامە سەرببڕدرێت.
لە دوای ئەو هەڕەشانە ڕاغب عەلامە لە ڕێگەی تویتێکەوە وەڵامی حیکمەت دیپی دایەوە و ڕایگەیاند ئەو کەسێکی هاوشێوەی داعشە.
عەلامە نوسویەتی "بە بوونی کەسانێکی سیاسیی کە هەڕەشە بکەن بە بڕینی سەرمان و وەك داعش مامەڵە بکەن، بە دڵنیاییەوە وڵات فڕیوە (نەماوە). تۆ لە گۆرانییەکەم ترسایت و هەڕەشەم لێ دەکەیت."