ڤیدیۆ:بەهۆی بەرشەلۆنەوە تۆتنهام گەیشتە قۆناغی داهاتوو، ئینتەرمیلانیش کرایەدەرەوە



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی تۆتنهام توانی یەکسانبوون بەسەر یانەی بەرشەلۆنە بسەپێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە بەدەست بهێنێت.
هەردو یانەی بەرشەلۆنەو تۆتنهام لە یاریگای کامپ نۆ بە یەک گەیشتن و لە ئەنجامدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.
گۆڵی بەرشەلۆنە دیمبلی تۆماری کردو گۆڵی تۆتنهامیش لۆکاس مۆرا لە خولەکانی کۆتایی یەکسانی کردەوە.
بەم ئەنجامەش تۆتنهام بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ توانی بگاتە قۆناغی شانزەی خولەکە.
لە یاریەکی تردا یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، نەیتوانی بگاتە قۆناغی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی یەکسانبوونی بەرامبەر یانەی ئایندهۆڤن لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا بە گۆڵێک.
ئینتەرمیلان هەرچەندە توانی ٨ خاڵ کۆبکاتەوە، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ تۆتنهام پێشی کەوت و یانە ئیتاڵیەکە کرایە دەرەوە.





AM:01:31:12/12/2018