رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆن سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن
لەمیانی وتارێکدا کە لە لووتکەی پیشەسازی بەرگری تورک لە ئەنقەرە پێشکەشی کرد ئەردۆغان رایگەیاند ، بۆ رزگاربوون لە "رێکخراوی جوداخوازی تیرۆری"کەمەبەست لێی یەكینەكانی پاراستنی گەلە، لە ماوەی چەند رۆژێكدا لە رۆژهەڵاتی فورات دەست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکەین.
وتیشی "چیدی لە سووریا هەڕەشەیەک نییە بە ناوی داعش، "ئەو بۆ ئێمە چیرۆکە. ئاماژەمان بەوە دا و ئاماژەی پێدەدەین کە ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات بۆ رزگاربوون لە رێکخراوی تیرۆریستی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات".
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد "ئاشکرایە ئامانجی سیستەمی رادار و خاڵەکانی چاودێری ئەمریکا، نەک پاراستنی وڵاتەکەمانە لە تیرۆریستان، بەڵکو پاراستنی تیرۆریستانە لە تورکیا".
لەبارەی بەئامانجکردنی هێزەکانی ئەمریکاش لە رۆژهەڵاتی فورات، ئەردۆغان ئەوەشی وت "هەرگیز ئامانجمان سەربازە ئەمریکییەکان نییە، بەڵکو مەبەستمان بەئامانجکردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوەتیرۆرییانەیە، کە لە ناوەچەکەدا چالاکی ئەنجامدەدەن".