یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی روانگە خۆی خنکاند

ڕێهات حەمە عەزیز، براوەی یەکەمی خەڵاتی ڕوانگە بۆساڵی ٢٠١٨، کە لەبواری میوزیک پێی بەخشرا لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی خنکاند. 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-12-2018، رێهات حەمەعەزیز تەمەن 18 ساڵ، کە یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی 2018 لە بەشی (تاکژەنی میوزیک) لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سەرچیای شاری سلێمانی بە پەت خۆی خنکاند".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

رێهات حەمەعەزیز، خەڵکی هەڵەبجەیە و خوێندکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بوو لە سلێمانی، لە مەراسیمی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی روانگە کە هەفتەی رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، توانی لەسەر ئاستی بەشی (تاکژەنی میوزیک) پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
 

هەروەها لە پۆستێکیشدا کە پێشتر لە فەیسبوکی تایبەتی خۆی بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتی،" سلاو ئه زیزانم.. به شداریم كرد له خه لاتی روانگه دا.. پله ی یه كه مم به ده ست هینا.. هه موو كات ئه وه م وتوه ریهات هه ر ریهاته و خوم قه دری خوم ئه زانم نه روانگه نه هیچ خه لات و جوانیه كی تر.. كاتیك ئه وانی تریش پله ی خوار منیان به ده ست هینا یان ئه و ١٠٠ نه فه ره ی تر وه رنه گیران مانای ئه وه نیه له من خراپترن به لكو تیایه تی هونه رمه ندی گه وره یه..ته نها ئه وه یه من خاوه نی ستایلی خومم و تونی تایبه ت به خومم هه یه.. جیی خوشحالی بوو روانگه".


دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و نووسینگەی سەرەکی لە کوردستانە و لە ئەیلولی 2013 بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێراق دەستیکردوە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).کاردەکات لەپێناو پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، 



PM:04:18:12/12/2018