ڤیدیۆ.. پارچەیەک مۆسیقای هونەرمەندی جوانەمەرگ رێهات حەمە عەزیز بڵاودەکرێتەوە

لە تٶرە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیدۆیکی میوزیک ژەنینی هونەرمەندی جوانەمەرگی لاو، رێهات حەمە عەزیز بڵاودەکرێتەوە.

 ڕێهات حەمە عەزیز، براوەی یەکەمی خەڵاتی ڕوانگە بۆساڵی ٢٠١٨، کە لەبواری میوزیک پێی بەخشرا ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی خنکاند. 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-12-2018، رێهات حەمەعەزیز تەمەن 18 ساڵ، کە یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی 2018 لە بەشی (تاکژەنی میوزیک) لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سەرچیای شاری سلێمانی بە پەت خۆی خنکاند".

رێهات حەمەعەزیز، خەڵکی هەڵەبجەیە و خوێندکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بوو لە سلێمانی، لە مەراسیمی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی روانگە کە هەفتەی رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، توانی لەسەر ئاستی بەشی (تاکژەنی میوزیک) پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.






PM:09:59:12/12/2018