بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێكی خێرا بە پردێكی پەڕینەوەدا لە توركیا چوار كەس گیانیان لەدەست دا و 43 كەسی دیكەش بریندار بوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاوییانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەمەندەفەرێک کە لە ئەنقەرەی پایتەختەوە بەرەو ناوچەی کۆنیا رۆشتووە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 43 کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، لەدوای روداوەکە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.