وه‌زیری به‌رگری توركیا وەڵامی راگەیەندراوەکەی پنتاگۆنی دایەوەو رایگەیاند، په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه قبوڵ ناكرێت.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، کە خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا لە وتارێکیدا لەمیوانخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره کە به‌بۆنه‌ی رۆژی سوپای بۆسنه هه‌رسكه‌وه كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه رێكخرابوو، رایگەیاند، "په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه قبوڵ ناكرێژ''.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، "له باشووری توركیا به رۆژهه‌ڵاتی فوراتیشه‌وه، رێگه به بوونی رێڕه‌وی تیرۆر ناده‌ین و چاوپۆشیكردنمان لێی، شایانی باس نییه".