جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئانتالیا، عەلی کارائاسڵان بەمردوویی لەنێو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە، گومان دەکرێت به ده‌مانچه خۆی كوشتبێت
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تەرمی عەلی کارائاسڵان، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەنتالیا بەمردوویی لەنێو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی راگیراودایه له به‌رزایی كه‌په‌ز ڤارینات-ی ئانتالیا، تیمه‌كانی پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی رووداوەکە ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه عەلی کارائاسڵان-ه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای ١١٢یش رایگه‌یاند كه كارائاسڵان گیانی له‌ده‌ست داوه.
بەپێی میدیاکانی تورکیا تا ئێستا پۆلیسی تورکیا وردەکاری رووداوەکەی بڵاونەکردووەتەوە و گومان دەکرێت كارائاسڵان به ده‌مانچه خۆی كوشتبێت.