بەوێنە...سبیل جان نمایشێکی سەرنجڕاکێش دەکات

خانمە ئەستێرەی شۆخ وشەنگی ناسراوی تورکیا سبیل جان، بەشداری فیستیڤاڵی خەڵاتی پەپولەی سینەمایی دەکات.

لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە تورکیا فیستیڤاڵی خەڵاتی پەپولەی سینەمایی، بە بەشداری چەندین ئەستێرەی بەناوبانگ بەڕێوەچوو، تێیدا سبیل جان و یەکێک لە کوڕەکانی بەشداری ئاهەنگەکایان کرد و چەندین گۆرانیشی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، بەڵام ستایلی جلوبەرگ و جوانیەکەی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد، وەک هەمیشەش گەنجتر لە تەمەنی راستەقینەی دەردەکەوێت.

سبیلجان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠ یەو ٤٨ ساڵە، بەڵام لەگەل هەموو دەرکەوتنێکی نوێدا ئەو گۆرانی بێژە شۆخە دەبێتە مایەی سەرسامکردنی هەوادارانی.
 



PM:03:51:13/12/2018