له راگه‌یاندراوێكدا بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئاشكرای ده‌كات پرۆسەى پاکتاوکردنى ڕەسیدى بانکە کراوە قەرزارەکان لاى لقەکانى هەولێرو سلێمانى كه بره‌كه‌ی زیاتر له (570) ملیار دیناره .
له راگهیاندراوێكهی بانكی فیدراڵی هاتووه، به‌هۆی هه‌ولێكی هاوبه‌شی بانكی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێم ، بڕی پاکتاوى ڕەسیدى بانکە کراوە قەرزارەکان لاى لقەکانى هەولێر و سلێمانى بانکى ناوەندى گەیشتووەتە ١٩٠ ملیار دینار، وه ئه‌و بره پاره‌ی له رابردوو دراوه بره‌كه‌ی (380) ملیار دینار بووه.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌و كۆی گشتی پێشتریش بانکە قەرزارەکانى هەولێر و سلێمانى بڕی زیاتر لە ٣٨٠ ملیار دینار داوەتە بانکی ناوەندی و بەم پێیەش کۆى پارەى بژێردراو دەگاتە ٥٧٠ ملیار دینار، ئەوەشى دەمێنێتەوە کراوە بە پاژی واته (قسط) بۆ مانگەکانى داهاتوو.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به جدی هه‌وڵ ده‌دات بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی له‌گه‌ڵ بانكی مه‌ركه‌زی ته‌سویه بكات ،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كار ئاسانی بۆبانكهكان بكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانیان راهی بكه‌ن .