لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نادیە موراد کرا

نادیە موراد کچە کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

ئەمڕۆ ١٣\١٢\٢٠١٨ لەلایەن فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لە نادییە موراد کچە کوردی کچە ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کرا، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پیرۆزبای وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی لێ کرا.

هاوکات پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لە نادییە موراد کرا.



PM:06:48:13/12/2018