بۆچی خواردنی شێلم لە زستاندا پێویستە



 هەرکە باسی زستان و سەرما دەکرێت زۆربەی خەڵکی بیری بۆ لای خواردنی شێلم ئەچێ ، شێلم جۆرێکە لە سەوزە کە سەلکەکەی بەکار دەهێنرێت  بەزۆری لەوەرزی پایز و زستاندا دەست دەکەوێت ، سەلکی شێلم پڕێیەتی لە کانزاو ڤیتامین ، بەتایبەت ڤیتامین C، E، K، B6  هەریەک لەم ڤیتا مینانەش زۆر گرنگن  بۆ وەرزی سەرما.
 لێرەدا چەند سەودێکی سەرسوڕهێنەری شێلم دەخەینە ڕوو کە پێویستە لە وەرزی سەرممادا بخورێت.

ـ دژە شێرپەنجەیە: شێلم دژە ئۆکسانە و دەجنگێت دژی خانە شێرپەنجەییەکان ، هەروەها ڤیتامین سی تێدایە ئەمەش یارمەتی زیندو بونەوەی خانەکان دەدات.

ـ  کێش دادەبەزێنێت، بەسودە بۆ نەخۆشی شەکرە: شێلم هەرچەندە ڕۆڵی پەتاتە دەبینێت بەڵام وەک پەتاتە کاربۆهیدرایتی تێدا نییە، هەروەها یارمەتی جێگیر بونی ئەنسۆلین دەدات، ڕێژەیەکی زۆرباشیش فایبەری تێدایە ئەمەش یارمەتی زو تێربون دەدات و بۆیە کێشی لەش دادەبەزێنێت.

ـ  بەسودە بۆ کرداری هەرس: هەبوونی فایبەر لە شێلمدا یارمەتی چالاک بوونی بەکتریای بەسودی هەناو دەدات، هەروەها زۆر بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کێشەی قەبزیان هەیە.

ـ  بەرگری لەش بەهێز دەکات: ڤیتامین C لەشێلمدا یارمەتی  بەهێزبونی بەرگری لەش و دروست بونی خڕۆکەی سوری خوێن دەدات.

ـ  پیری دوا دەخات: خواردنی شێلم یارمەتی بەهێز بونی چاو دەدات و دژی پیرییە، لەبەر ئەوەی ڤیتامین C  تێدایە ئەم ڤیتامینەش بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

ـ یارمەتی بەهێزبونی ئێسک دەدات:  شێلم هەندێک لە باشترین کانزاکانی وەک زینک، کالسیۆم، مەگنسسیۆمی تێدایە کە هەریەک لەم کانزانەش ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بەهێزبون و تەندروست هێشتنەوەی ئێسک.

ـ  یارمەتی پەستانی خوێن دەدات:  پۆتاسیۆم کە لە شێلمدا هەیە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات بەهۆی ئەوەی کە قەلەقی و  کۆلسترۆڵ ناهێڵیت.

وە: هە ـف

سەرچاوە: https://98five.com/



PM:07:48:13/12/2018