ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر دەست بە خۆپیشاندانەکانیان بکەنەوە و خۆپیشاندانی ئەمڕۆشیان دژی کاندیدێکی وەزارەتەکەی عادل عەبدولمەهدییە

دوێنێ ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەدر لەشاری بەغدا، لەگەڵ لیژنەی باڵای خۆپیشاندانە جەماوەرییەكان کۆبووەوە، بۆئەوەی ئەمڕۆ لەمەیدانی تەحریر لەبەغدا گردبوونەوەیەكی بەرفراوان ئەنجامبدرێت و مەبەست لە خۆپیشاندانەکەش دژایەتی کاندیدکردنی فالح فەیازە بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق.

كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تا ئێستا 8 وەزیری ماوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانەیان پێبدرێت دووجاریش هەوڵدرا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لەوبارەیەوە بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانەوە رێژەی یاسایی تەواو نەكرا.  



AM:10:10:14/12/2018