ناوی هەندێک لەو شارانەی کە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەکات



بەپێی چەند ڕاپۆرتێک هەندێک شارهەن لەجیهاندا بەشێوەیەک گەشتیار ڕوی تێدەکات تووشی سەر سوڕمان دەبیت ، ساڵانە خەڵکێکی زۆر بەمەبەستی کەیف و خۆشی سەردانی چەند وڵاتێک دەکەن بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و ئاشنابون بە کەلتوری وڵاتانی کە ، بەڵام جیاواز لە هەموو شارو وڵاتێک زۆرترین گەشتیار لەدەورووبەری هەموو جیهاندا ڕو لەم چەند شارە ی جیهان دەکەن. ئەوانیش:

 ـ  بانکگوک ، لە تایلەند:  شاری بانکگۆک ، لە تایلەند یەکێکە لەو شارانەی کە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر گەشتیار ڕوی تێدەکەن کە ژمارەکەی دەگاتە ۲۰ ملیۆن.

ـ  لەندەن:  لەندەن بەدووەم  شاری گەشتیاری دادەنرێت ئەم وڵاتە ساڵانە نزیکەی ۲۰ ملێۆن خەڵک سەردانی دەکات جگە لە سەرنج ڕاکێشی و پێشکەوتوی ئەم ووڵاتە خەڵکی زیاتر لەبەر زمانەکەی حەز بەسەردانی ئەم وڵاتە دەکەن.

ـ  پاریس: پاریس بە سێیەم شار دادەنرێت ساڵانە ئەم  شارە نزیکەی ۱۷٫٤ ملیۆن خەڵک سەردانی دەکەن.

ـ دوبەی: دوبەی یەکێکە لە شارە پێشکەو تووەکانی جیهان بەهۆی جوانی و ئاستی پێشکەوتنی ئەم وڵاتەوە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕو لە دوبەی دەکەن ،هەروەها پێشبینی ئەوە دەکرێت بۆ ساڵی  ۲۰۲۰ ژمارەی سەردانکەرانی دوبەی لە ۲۰ ملیۆن تێپەڕ بکات.

ـ سەنگاپورا:  سەنگا پورا : بە چوارەمین شاری گەشتیاری دادەنرێت لەسەرانسەری جیهاندا ئەم شارە ساڵانە نزیکەی ۱٤ ملیۆن خەڵکی ڕوی تێدەکەن.

ـ نیویۆرک:  تەنها باکوری ئەمریکا ساڵانە ۱۳ ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکات، ئەو کەسانەی ڕو لەم شارە دەکەن سەرنجیان زیاتر بۆلای تاوەرە بەرزەکانی دەچێت.

ـ  کوالا لامپور لە مالیزیا:  ئەم شارەی مالیزیا چەندین تاوەرو شوێنی سەرنج ڕاکێشی تێدایە هەر ئەمەش وای کردووە ساڵانە نزیکەی  ۱۲٫٥۸ ملیۆن،سەردان کەری  هەبێت.

ـ تۆکیۆ: تۆکێۆش یەکێکە لەوڵاتە گەشتیارییەکان  ژمارەی سەردانکەری ئەم وڵاتە ۱۲ ملیۆنە.

ـ ئیستانبۆڵ:  تورکیا یەکێکە لەوڵاتانەی کە گەشتیارێکی زۆر ڕوی تێدەکات ئەم وڵاتە کەوتۆتە نێوان قارەی ئاسیاو ئەوروپاوە، هەروەها  ئەم وڵاتە ئاینە جیاوەزەکان لەخۆی دەگرێت بۆیە کڵێساو ، مزگەوتیشی  تێدایە، وە لەئێستاشدا مۆزەخانەیەکی سەرنج ڕاکێشی لێیە ، بەزۆری سەردانکەری ئەم وڵاتە ڕو لە ئیستانبۆڵ دەکەن.

وە : هەـ ف

سەڕچاوە:www.rd.com




PM:07:13:14/12/2018