ترامپ لەگەڵ ئۆردوغان پەیوەندیەکی تەلەفونی ئەنجام دەدات

ئەمرۆ لەسەر دۆخی تورکیا و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ئۆردوغان و ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، بڵاویکردەوە " بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراوە". 

لە ئاژانسەکەدا هاتووە " هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر دەستەبەرکردنی ھاریکاری کاریگەرتر لە سووریا." 

هەروەها هاتووە "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پرسە دووقۆڵییەکان، پرسەکانی ئەمنی و تیرۆر و دواپێشھاتەکانی سووریایان کرد".

ئانادٶل دەڵێت "سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای کە لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە سەرچاوە دەگرێت بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیاند".

ئەو پەیوەندیە تەلەفونییە دوای ئەو هێرشە دێت شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا کردیانە سەر ناوجەی مەخمور و شەنگال.



PM:08:43:14/12/2018