بەرشەلۆنە بۆ دیمبلی.. نابێت موبایلەکەت داخەیت و بێدەنگی بکەیت



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیارێک دژی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی یانەکەی دەردەکات و پێی راگەیاندووە نابێت چیتر موبایلەکەت دابخەیت و بێدەنگیشی بکەیت.
بەهۆی لادان لە یاسای یانەکەی و دواکەوتنی لە راهێنانەکان، یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٢٠٠ هەزار یۆرۆ سزای ئەو یاریزانەیدا، بەڵام ئێستا رێگایەکی تری گرتۆتە بەرو پێی راگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک نابێ موبایلەکەی دابخات، چونکە هەکات ئەو یاریزانە دواکەوت، یانەکە تەلەفۆنی بۆ بکات و خەبەری بکاتەوە ، کە بە پێی هەواڵی رۆژنامەی مارکا تا بەرەبەیان خەریکی یارییە ئەلیکترۆنییەکان و سەیریکردن فیلمە ئەمەش وایکردووە کە ئەو یاریزانە خەبەری نەبێتەوە.



PM:10:24:14/12/2018