په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په ڕایانگەیاند«له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه بڕیاره ٣١ی مارسی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌رۆك كۆمار ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌ژادپه‌رسته‌كان به‌ده‌ستبێنێت، سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به شه‌ڕ و سیاسه‌ته‌كانی دژ به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردووه‌ته‌وه.»
.
بووڵدان و ته‌مه‌للی هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌ردۆغان له كاتی داگیركردنی عه‌فریندا وتوویه‌تی كه ئاسایشیان بۆ عه‌فرین دابین كردووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه چه‌ته‌كانیان چۆن ژیانیان له خه‌ڵكی عه‌فرین تێكداوه.
ئەو دوو سەرکردەیەی هەدەپە دەشڵێت، ڕاگه‌یاندنی شه‌رێكی نوێ نه له ڕووی مرۆڤایه‌تی، نه له ڕووی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌وه قبووڵ ده‌كرێت. ئامانجی ئه‌ردۆغان داعش و چه‌ته‌كانی نییه، به‌ڵكو ئامانجی گه‌لانی كورد و عه‌ره‌ب و هاوپه‌یمانه‌كانیانه كه چه‌ندین ساڵه دژی دڕندایه‌تی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ڕاشیدەگەیەنن «له كاتێكدا كه شه‌ڕی سووریا له به‌رده‌م چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی و دیموكراتی دایه، پێویسته هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هێزه دیموكراتییه‌كان نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په. ئه‌م شه‌ڕخوازییه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌یكات، ڕێ بۆ ئه‌نجامی زۆر سه‌خت ده‌كاته‌وه. گورزێكی گه‌وره به ئامانجی ئاشتیی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێت.»
داواش لە ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی تورکیا دەکەن كه ده‌ست له‌م هه‌ڵوێسته ناعه‌قڵانییه به‌رده‌ن، هه‌روه‌ها داوایان له ڕای گشتیی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه له دژی هه‌ڕه‌شه‌كان هۆشیار بن و بێده‌نگ نه‌بن.