بانکی رافدێن ڕێنومای بۆ قەرزێکی ٧٥ ملیۆنی بڵاودەکاتەوە

بانکی رافێدێن ئامادەیە لەسەرتاسەری عێراقدا بڕی ٧٥ ملیۆن دینار بدات بەقەرز بەهاوڵاتیان، بە مەرجێک ئەو هاوڵاتییە کەفیلێکی هەبێت.

بە پێی بەیاننامەیەكی بانكی رافدێن پێدانی ئەو قەرزە كە بڕەكەی 75 ملیۆن دینارە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوونە لەعیراقدا كە پێویستە كڕیار یەكەیەكی نیشتەجێبوون لەو كۆمپانیایانەی وەبەرهێنان بكرێت كە لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان دروستدەكەن.

بەپێی مەرجەكانی بانكی رافدێن پێویستە بڕی قەرزەكە لەماوەی 15 ساڵدا بدرێتەوە و وەرگرتنەوەكەشی لەو مانگەوە دەستپێدەكات كە قەرزەكە دەدرێت.ئەو كەسەی كە قەرزی پێدەدرێت پێویستە عیراقی بێت و تەمەنی 18 ساڵی تەواو كردبێت لەگەڵ پێشكەشكردنی تەواوی بەڵگەنامەی عیراقی بوونی.

پێویستە كەسی قەرز وەرگر ،كەفیلێكی فەرمانبەری هەبێت و هەروەها ئەو یەكەی نیشتەجێبوونەش كە بەنیازی كڕینێتی بەناوی خۆیەوە بێت، خۆ ئەگەر كەسی قەرزوەرگر بۆخۆی فەرمانبەری دەوڵەت بوو ئەوا پێویستی بەكەفیل نابێت.



PM:06:19:15/12/2018