فالح فەیاز: پاشەکشە ناکەم لە خۆ کاندید کردنم بۆ پۆستى وەزارەتى ناوخۆ

فالح فەیاز جەختلەوە دەکاتەوە، کە لە خۆکاندیدکردن پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق ناکشێتەوەو ناشخوازن  عادل عەبدولمەهدی بکەوێتە ژێر گوشاری ئەاوانەوە.

فالح فەیاز لەمیانی بەشداریکردنی لە بۆنەیەکی هاوپەیمانی بونیادنان، کە بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعش رێکخرابوو، رایگەیاند، "لێرەوە دووپاتیدەکەمەوە یەکێکم لە کاندیدەکانی کابینەکەی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی و لە هیچ بەرپرسیارێتییەکیش راناکەم کە پێمبسپێردرێت". 

وتیشی، "کاندیدکردنم بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ بەدەست عادل عەبدولمەهەدی سەرۆکوەزیرانە و ئەو چۆنی بوێت بڕیاردەدات، بەڵام سازش ناکەم و ناکشێمەوە. ناخوازین عادل عەبدولمەهدی بکەوێتە ژێر گوشاری ئێمە و هیچ لایەنێکی دیکە، عەبدولمەهدی خۆی پێیوتم ئێوە خاوەن بەرپرسیارییەتین و هەر ئەویش منی کاندید کردووە".

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بکرێت، کە گرێکوێرەی ئەو کابینەیەش پۆستی وەزیری ناوخۆیە و هەش وەزیر ماوەن دەستنیشانبکرێن.


PM:11:28:15/12/2018